بورهان رەشەگوڵە: لاهور شێخ جەنگی داوای کردووە 240 دەفتەر دۆلارەکەی یانەی نەورۆز بدۆزمەوە
وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد
بورهان رەشەگوڵە، سەرۆکی لیستی بەرەی گەل لە سلێمانی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "قەیرانی یانەی نەورۆز پەیوەندیی بەو 240 دەفتەرەوە هەیە کە لەلایەن هێزەکانی یەکێتییەوە دەستی بەسەردا گیرا لە شەڕەکەی لالەزار".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئێمە نووسراومان داوە بە دادگا و بەدواداچوون بۆ ئەو پارەی یانەی نەورۆز دەکەین".
بورهان رەشەگوڵە وتی، "عەیبەیە یانەک بەو گەورەی خۆی لەم دۆخەدا بێت، دەبێت یەکێتی ئەو پارەیە بۆ ئەو یانەیە بگەڕێنێتەوە".
وتیشی، "کۆتا جار لە رۆژی 5ی تشرینی یەکەمی 2025 لاهور شێخ جەنگیم بینی، ئەبێت کەسێک لە ژوورێکی چوار بە چوار زیندانی بێت دەبێت دۆخی چۆن بێت، ئەو کەیسەی ئەوی لەسەر دەستگیرکراوە کەیسێکی سیاسییە".
سەرۆکی لیستی بەرەی گەل لە سلێمانی راشیگەیاند، "لە 1ی ئەیلول کاتێک سەردانی لاهور شێخ جەنگیم کرد لە زیندان، یەکەم قسەی ئەوەبووە کە 240 دەفتەر دۆلارەکەی یانەی نەورۆز لە جانتایەکی رەساسیدا بووە، بورهان بۆیان بدۆزەرەوە".
PM:11:05:25/10/2025
ئهم بابهته 184
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت