مه‌سرور بارزانی: رێگریكردن له پێكهێنانی حكومه‌ت جێگه‌ی شانازی نییه
وێستگه‌نیوز -
مه‌سرور بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له شاری هه‌ولێر له‌گەڵ ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حزبه‌كه‌ی له سنووری شاری كەركوك رایگه‌یاند كه:
*كاندیده‌كانمان بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 و داواكردنی مافی خه‌ڵكی سته‌ملێكراو ده‌چنه به‌غدا.
*ده‌بێ ماده 140 وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكرێت و چی دیكه سته‌م له‌ناوچه كوردستانییه‌كان قبوڵ ناكه‌ین.
*زۆر جار به‌شێوه‌ی یاسایی سته‌ممان لێكراوه.
**نابێت ده‌ستوور ببێته بژارده‌ی ده‌ستی هه‌ندێ كه‌س و موڵكی ته‌نها لایه‌نێك نییه.
*شه‌ڕی ئێمه له په‌رله‌مانی عێراق ده‌بێت بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور بێت.
*بارزانی باوک شۆڕشێکی لەسەر کەرکووک دانا، ئێمەش ئامادەین خوێن و ڕوحمان لەسەر کەرکووک دابنێین.
*ناحەزان چەندین جار خاکی ئێمەیان داگیر کردووە، بەڵام ناتوانن ئیرادەمان داگیر بکەن.
*ئێستا پارتی به‌هێزترین حزبی سیاسییه.
*ده‌مانه‌وێت له به‌غدا به‌رگری له مافی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ین.
*هه‌ندێك لایه‌ن ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له به‌غدا كاریان كردووه.
*بێ پارتی هیچ کات دەستکەوت بەدەست نەهاتووە، دەنگ بە پارتی بدەن با خزمەتتان بکات.
*ئه‌وه‌ی پارتی وتوویه‌تی، كردوویه‌تی. پێویستمان به ده‌نگ و متمانه خه‌ڵكی كه‌ركوكه.
*رێگه‌گرتن له پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌ستكه‌وت نییه و جێگه‌ی شانازی نییه.
*كاك نێچیرڤان چالێنجی یه‌ك ملیۆن ده‌نگی كردووه، ێگومان یەک ملیۆن دەنگ بەدەست دەهێنین.
*ده‌بێ خانه‌قین، شه‌نگال و زومار بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
*ده‌مانه‌وێت پرۆژه‌ی رووناكی بگاته كه‌ركوك.
*زۆربه‌ی خه‌ڵكی عێراق و وه‌كو ئێمه سته‌می لێكراوه.
*ده‌بێ رێڕهی حوكمڕانی له به‌غدا راست بكرێته‌وه.
*كه‌سێك دڵسۆزی كه‌ركوك بێت به دروشم قسه ناكات.
PM:03:02:25/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 296
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت