بافڵ تاڵەبانی: لە بەغداوە زۆر شتمان بۆ دەکرێت


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی تشرینی یەکەمی 2025، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەرنەڤاڵی بانگەشەی لیستی یەکێتی لە ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، "یەکێتی لە گەرمیانەوە بۆ بەغدا دەڕوات، ئێمە هێزی ئێوەین لە بەغدا".


ئاماژەی بەوەکرد، "گەرمیان قەڵای سەوزی یەکێتییە، کەم شوێن لە کوردستان وەک گەرمیان قوربانی داوە".

بافڵ تاڵەبانی باسی لە قەزا بوونی ناحیەی رزگاری کرد و وتی، "توانیمان ناحیەی رزگاری بکەین بە قەزا".

وتیشی، "لە بەغداوە زۆر شتمان بۆ دەکرێت بۆ ئێوە و بەڵێن بێت داواکارییەکانتان جێبەجێ بکەین، چونکە ئێمە لەگەڵ بەغدا هەم دانوستانمان پێ دەكرێت هەم دەتوانین تێكی بدەینن".

جەختی لەوەشکردەوە، "هەر یەکێتییە بە راستی خەبات بۆ ئەم میلـلەتە دەکات، نیەت و بەرنامەی یەکێتی جیاوازە و تەنها یەکێتییە باسی هەر چوار پارچەی کوردستان دەکات و بە یەک چاو سەیری هەر چوار پارچەی کوردستان دەکات، ئێمە لە پێشوەین حزبەکانی دیکە چاو لە یەکێتی دەکەن".

سەرۆکی یەکێتی راشیگەیاند، "وتمان کەرکوک سەوز دەکەینەوە، سەوزیشمان کردم وتمان حکومەتی هەرێم دروست نابێت ئەگەر جیاواز نەبێت لە حکومەتمەکەی دیکە، ئەوەبوو نەمانکرد، هەروەها ئێمە دوژمنی هیچم حزبێک نین، هەر حزبێک میللەتەکەی پێش کارەکانی خۆی دابنێت ئێمە کاری لەگەڵ دەکەین".

ئاماژەی بەوەشدا، "ئامانجی سەرەکی یەکێتی پاراستنی هەرێمەکەمانە"، ئەوەشی خستەڕوو، "ئەمجارە هەموو پۆستەکانی ئەو حزبانە وەردەگرین کە لەئێستادا لە حکومەتدا نەماون"، دڵنیایشی دا بە گەرمیانەکان و پێی راگەیاند، "دەبێت داهاتی گەرمیان بۆ گەرمیانییەکان بێت".

داواشی لە گەنجەکان کرد پەیوەندیی بە کۆمیتە و مەڵبەندەکانی یەکێتییەوە بکەن، چونە رەنگە یەکێتی چەند گۆڕانکارییەکی دیکە بکات.

بافڵ تاڵەبانی لە کۆتایی وتارەکەیدا وتی، "خەڵکی زۆر باش دەنێرینە ناو حکومەتی داهاتوو، هەروەها مادەی 140 بە نەچوون بۆ بەغدا جێبەجێ ناکرێت، بۆیە ئەم هەڵبژاردنە گرنگە".


PM:04:41:22/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت