نێچیرڤان بارزانی: داواکارم دەنگی پارتی لەم هەڵبژاردنەدا بگەیەننە یەک ملیۆن دەنگ


وێستگەنیوز_

بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی، کەرنەڤاڵی بانگەشەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر بەڕێوە دەچێت.

نێچیرڤان بارزانی لە وتارێکیدا داوای لە لایەنگرانی حیزبەکەی کرد، "دەنگی پارتی لەم هەڵبژاردنەدا بگەیەننە یەک ملیۆن دەنگ." وتیشی، "بە دڵنیاییەوە ئەمجارە پارتی خاوەنی یەک ملیۆن دەنگە."
 
دووپاتیشی کردەوە "ئێمە وا فێرکراوین کوردستانیبوون رێبازمانە و پێکەوەژیانیش پەیامی ئێمەیە، ئێوە ڕۆڵێکی گەورە دەگێڕن، هەم لە هەڵبژاردندا هەم لە پارتایەتیدا، دڵسۆزی ئامادەبوونتان دیار و بەرچاوە و مایەی سەرفرازی و مایەی دڵخۆشی هەموومانە.

وتیشی: ڕێکخراوەکانی قوتابیان و لاوان و ئافرەتان، قوتابخانەی زۆر لە سەرکردەکانی ئەمڕۆی کوردستانن؛ ئێوە بە پارتایەتی و کاری دڵسۆزانە بۆ گەل و نیشتمان، ڕێگەتان دروست و بە دڵنیاییەوە ئایندەی ئێوەش گەشە، ئایندەی پارتیش بە دڵسۆزی و پشتیوانی ئێوە گەشە.


PM:03:35:19/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت