فراکسیۆنی نەوەی نوێ: دەسەڵات لە وێنەکانی شاسوار عەبدولواحید دەترسن
وێستگەنیوز-عومەر ئەحمەد
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی تشرینی یەکەمی 2025، فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، " لەدوای دانانی شاشەیەکی ریکلامی بانگەشەی نەوەی نوێ لە سلێمانی لەلایەن دەسەڵاتەوە دەستی بەسەردا گیراوە و رێگری دەکرێت بانگەشەی لێوە بکەین".
ئاماژەی بەوەکرد، "دەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەدا گیراوە کە بانگەشەیان بۆ لیستی نەوەی نوێ دەکرد".
وەک خۆشیان دەڵێمن "ئەم کارانەی دەسەڵات دەیکات مانای وایە، ئەوان لە وێنەکانی شاسوار عەبدولواحیدیش دەترسن".
راشیگەیاند، "جگە لە سلێمانیش لە دهۆکیش بەهەمان شێوەیە رێگری هەیە بۆ بانگەشەکردنی لیستی نەوەی نوێ".
PM:04:30:16/10/2025
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت