سروه عه‌بدولواحید: ده‌سه‌ڵات به‌و هه‌موو هێزه‌وه له تۆماری ده‌نگی شاسوار عه‌بدولواحید ده‌ترسێت
وێستگه‌نیوز -
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سروه عه‌بدولواحید سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا:
*ده‌سه‌ڵات په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له شاسوار عه‌بدولواحید قه‌ده‌غه كردووه.
*زیندانییه‌كانی تر بۆیان هه‌یه 15 كاتژمێر په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی بكه‌ن، به‌ڵام شاسوار عه‌بدولواحید بۆی هه‌یه ته‌نها 15 خولهك قسه بكات.
*ده‌سه‌ڵات له ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگی ته‌له‌فۆنیان له شاسوار عه‌بدولواحید قه‌ده‌غه كردووه.
*ده‌سه‌ڵات به زیندانیكردنی رازی نییه و له تۆماری ده‌نگی شاسوار عه‌بدولواحید تۆقیوه.
* شاسوار عه‌بدولواحید پێشتر چه‌ندین په‌یامی تۆماركردووه و ئاماده‌یه بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن.
PM:07:15:14/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت