گرێبەستی پڕۆژەی هێڵی سێی ئاوی دوكان-سلێمانی واژۆکرا
وێستگەنیوز- شاهین فواد
ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی تشرینی یەکەمی 2025، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم گرێبەستی پڕۆژەی هێڵی سێی ئاوی دوكان-سلێمانی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار واژۆکرد.
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "پرۆژوکە بە گوژمەی 400 و 23 ملیۆن و 890 هەزار دۆلار جێبەجێ دەكرێت".
ئاماژەی بەوەکرد، ئەم پرۆژانە بۆ بنبڕکردنی کێشەی کەم ئاوییە لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان."
ئەم پڕۆژەیە بۆ ماوەی 30 ساڵی دیكە كێشەی كەم ئاوی لە سلێمانی چارەسەر دەكات.
AM:10:33:12/10/2025
ئهم بابهته 648
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت