بزووتنەوەی ئیسلامی هۆکاری بەشدارینەکردنی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئاشکرادەکات
وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد
ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی تشرینی یەکەمی 2025، بزووتنەوەی ئیسلامی لەبارەی هۆکاری بەشدارینەکردنیان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری وێستگەنیوز لە سلێمانی ئامادەی بوو رایگەیاند، "پێمانوایە پەرلەمان لە هەولێر و بەغدا سەکۆیەکی گرنگە بۆ کۆکردنەوەی هەموو پێکهاتەکان و دەنگە جیاوازەکان و رێکخستنی ژیانی کۆمەڵگە بەشێوازی ئاشتییانە، بەڵام ئەم دامەزراوە یاساییە گرنگە بە چەند هۆکارێک پەکخراوە و بەلاڕێدا براوە".
دەشڵێت، "شێوازی پرۆسەی هەڵبژاردن گومانی زۆری خراوەتەسەر بەهۆی تەکنیکی هەڵبژاردن و بەکارهێنانی ئامێری ئەلیکترۆنی".
بزووتنەوەی ئیسلامی ئەوەشی خستەڕوو، "یاسای سانتلیگۆ لە بەرژەوەندیی هێزە باڵادەستەکانە هەم لە عێراق و هەم لە هەرێمی کوردستان".
لە کۆنگرەکەدا بزووتنەوەی ئیسلامی باسی لە ئاگربەستی غەززە کرد و رایگەیاند، "هیوادارین ئەو ئاگربەستە بۆ هەمیشەیی بێت".
PM:02:28:09/10/2025
ئهم بابهته 504
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت