بافڵ تاڵه‌بانی: توانیمان پرسی نه‌وت و مووچه چاره‌سه‌ر بكه‌ین
وێستگه‌نیوز-
بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له په‌یامی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی لیستی یه‌كێتی:
*لە هەڵبژاردنی پێشوودا دەنگی یەكێتی (93%) زیادیكردووە.
* كاتێك كێشه‌یه‌ك له كوردستان ده‌بێت خه‌ڵك له ده‌رگای یه‌كێتی ده‌ده‌ن.
*ده‌نگ به لایه‌نێك بده‌ن كه له به‌رپرسیارێتی رانه‌كات.
*هه‌ندێك لایه‌ن قسه‌ی زۆره به‌ڵام كرداری كه‌مه.
*ئێمه هێزی تۆین له به‌غدا.
*كێشه‌ی ئێمه له به‌غدا له پرسی مووچه گه‌وره‌تره.
*هه‌موو جارێك داوا له كێ ده‌كرێت یه‌كڕیزی عێراق بپارێزێت.
*یه‌كێتی ئێستا جیاوازه له یه‌كێتی پێشوو.
*به‌رگری له هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان ده‌كه‌ین.
*یه‌كێتی تاكه حزبه كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كانی عێراق باشه.
ده‌نگ بده‌ن به‌و كه‌سه‌ی له به‌غدا ده‌توانێت كار بكات.
*یه‌كێتی حزبی خانووه قوڕه‌كانه.
*په‌یوه‌ندی یه‌كێتی به خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه‌یه.
*ده‌نگ بده‌ن به حزبێك كه نوێ بۆته‌وه.
*ئێمه به‌شێكین له خه‌ڵك، ئێمه یه‌كێتین.
*ئه‌م ده‌نگدانه ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر داهاتوو و حزمه‌تكردن ده‌بێت.
*ناوه‌ندی بڕیار ئێمه‌ین نه‌ك پایته‌ختی وڵاتان,
*توانیمان پرسی نه‌وت و مووچه چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
*كێشه‌كان به گه‌ڕاوه بۆ ده‌ستوور چاره‌سه‌ر ده‌بێت و ده‌بێت ده‌ستوور وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت.
*عێراق پێویستی به به‌رنامه‌یه‌كی نیشتمانییه.
*ده‌بێت هێزی پێشمه‌رگه وه‌ك سوپای عێراقی لێبێت.
*كه ئیشت كرد هه‌قه موچه وه‌ربگریت. كه خوێندنت ته‌واو كرد ده‌بێت كارت هه‌بێت.
*ده‌بێت ئیشت هه‌بێت، ئاوت هه‌بێت، كاره‌باتان هه‌بێت، سه‌یره تا ئێستا ئه‌مانه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، یه‌كێتی ئه‌مانه‌تان بۆ دابین ده‌كات.
*ناچینه ناو حكومه‌تێك كه خزمه‌تی خه‌ڵك نه‌كات.
*یه‌كێتی حزبی مام جه‌لاله و جیاكاری له‌نێوان پێكهاته و ئاینه‌كان ناكات.
*هه‌ر یه‌كێتی ده‌توانێت وه‌كو پێویست شه‌ڕ و خه‌بات بۆ ئێوه‌ی هاوڵاتی بكات.
PM:07:26:06/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 180
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت