عەلی حوسێن: تەنها دەمانەوێت کورد یەک دەنگ بێت
وێستگەنیوز_
عەلی حوسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، هێشتا دیار نییە و با ئەنجامی هەڵبژاردن دەربچێت، ئەوکات رێککەوتنی سیاسی دەکرێت، ئێمە تەنها دەمانەوێت کورد یەک دەنگ بێت و سەرۆک کۆماری نوێ نوێنەرایەتی کورد بکات.
عەلی حوسێن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پارتی و یەکێتی پێکەوە لە حکومەتی هەرێمی کوردستاندان. لەم ماوەیەشدا هەنگاوی باش لە ڕووی سیاسییەوە بۆ پێکهێنانی نوێی حکومەت نراوە و لەسەر زۆربەی پۆستەکان رێککەوتن کراوە و هێشتاش گفتوگۆکان بەردەوامن.
سەبارەت بە رێککەوتنی نەوتی هەرێمی کوردستانیش وتی: بەگوێرەی ئەو داوایەی لە دادگای پاریس کرابوو، نەوتی هەرێم وەستا و لە کۆی پێنج خاڵ، تەنها یەک خاڵ لە سوودی ئێمە نەبوو، ئەوەی کراوە رێککەوتنە و نەیانتوانی ئیرادەی خۆیان بسەپێنن. ئەوەی هەیە رێککەوتنە بۆ ماوەی سێ مانگ.
ئاماژەی بەوەشکرد، پۆستی وەزیری ناوخۆ و هەندێک پۆستی دیکە دەکرێت رێککەوتنی لەسەر بکرێت.
دووپاتیشی کردەوە کە، کورد بە یەکگرتوویی کاریگەریی هەیە. ئەو لایەنەش کە ژمارەی کورسییەکانی زیاترە، ئەو حوکم دەکات نەک کەسێکی دیارییکراو.
جەختیشی کردەوە کە، "دڵنیایی دەدەین کە پارتی بە حیزبی یەکەم دەمێنێتەوە و لە سلێمانی پێمان وایە پێگەمان خراپ نییە و پێمان وایە ژمارەی کورسییەکانیشمان زیاد دەکەن."
PM:04:04:05/10/2025
ئهم بابهته 580
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت