گردبوونەوەی مامۆستایانی وانەبێژی لادراو لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران بەردەوامە
وێستگەنیوز- شاهین فواد
ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی تشرینی یەکەمی 2025، جارێکی دیکە مامۆستایانی وانەبێژی لادراو لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر گردبوونەوە.
شاهین فواد، پەیامنێری وێستگەنیوز لە هەولێر رایگەیاند، "ژمارەی ئەو مامۆستایانە زیاترە لە 500 مامۆستای وانەبێژ".
مامۆستایانی وانەبێژی لادراو داوا دەکەن بیانگێڕنەوە و بکرێنەوە بە گرێبەست هاوشێوەی مامۆستا وانەبێژەکانی دیکە.
وەک خۆیان ئاماژەی پێدەکەن، بەشێک لەو وانەبێژانەی لادراون هۆکارەکەی نادیارە.
PM:12:13:05/10/2025
ئهم بابهته 652
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت