قوباد تاڵەبانی: مام جەلال، مام جەلال نەدەبوو ئەگەر هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدی لەگەڵ نەبوایە
وێستگەنیوز-
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، مام جەلال، مام جەلال نەدەبوو ئەگەر هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدی لەگەڵ نەبوایە، ئاماژەی بەوەشکرد، مام جەلال بڕوای تەواوی بە ئازادی هەبوو.
ئەمڕۆ هەینی 3ی تشرینی یەکەمی 2025، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یادی هەشت ساڵەی کۆچی دوایی مام جەلالدا لە کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی "سەرۆک جەلال تاڵەبانی" رایگەیاند، "مام جەلال موڵکی هەموو عێراق بوو و پێویستە بەرنامەکەی جێبەجێ بکەین".
ئاماژەی بەوەکرد، "راستە مام جەلال کەسێکی گەورە و مێژوویی بوو، بەڵام مام جەلال، مام جەلال نەدەبوو ئەگەر هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدی لەگەڵ نەبوایە".
ئەوەشی وت، "مام جەلال بڕوای تەواوی بە ئازادی، ئازادیی رادەبڕین، راگەیاندنی ئازاد، ئاشتی و یەکسانی لەنێوان ژن و پیاودا هەبوو".
قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند، "مام جەلال خەباتی بۆ سەروەریی یاسا دەکرد و باوەڕی وابوو هیچ کەسێک لە سەروو یاساوە نییە".
ئاماژەی بەوەشدا، "پێموایە ئەگەر لۆجیکی مام جەلال پەیڕەو بکەین، دەتوانین بە ئاسانی روبەڕووی کێشەکان ببینەوە و تێیانپەڕێنین".
PM:06:06:03/10/2025
ئهم بابهته 160
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت