قوباد تاڵه‌بانی: روبعێكی ئیشی مام جه‌لال بكه‌ین، به‌شێكی زۆری كێشه‌كانی ئه‌مڕۆ چاره‌سه‌ر ده‌بن
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ هه‌ینی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێكی كوردستان له حەوتەمین پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ کتێب لە سلێمانی له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان:
*ئه‌مڕۆ یادی كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لاله، مام جه‌لال ته‌نها هی من نه‌بوو وه‌كو كوڕی، به‌ڵكو هی میلله‌تێك بوو. باوكی شۆڕشێك و مامی گه‌لێك بوو.
*ده‌بێت بیر له رێباز و ژیان و به‌رنامه‌كه‌ی بكه‌ینه‌وه. بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه كه چۆن ژیاوه، چۆن خزمه‌تی كردووه و چۆن هه‌وڵی داوه هه‌میشه پردی په‌یوه‌ندی بێت له‌نێوان لایه‌نه ناكۆكه‌كان.
*ئه‌گه‌ر روبعێكی ئیشی مام جه‌لال بكه‌ین به‌كۆ نه‌ك به تاك، به‌شێكی زۆری ئه‌و كێشانه‌ی ئه‌مڕۆ له كوردستان هه‌ن چاره‌سه‌ر ده‌بن.
*هیوادارین بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن هێمنانه بێت و به‌جۆرێك بێت خه‌ڵك تێبگات بۆ ده‌نگ ده‌دات بۆ گرنگه ده‌نگ بدات و ده‌نگ به كام لایه‌نه بدات.
*خه‌ڵك به ویژدانه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن بكه‌ن، ده‌زانن كێ كاریگه‌ره له به‌غدا و كێ ته‌ماشاكه‌ره.
AM:11:58:03/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 168
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت