دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: لە چەند رۆژی داهاتوو هەواڵی خۆشمان لەبارەی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی دەبێت


وێستگەنیوز- شاهین فوئاد

ئەمڕۆ سێشەممە 30ی ئەیلولی 2025، رێکخراوی رێباز فاوندەیشن قوتابخانەی رەهەندی بنەڕەتی لە گەڕەکی شەهیدانی هەولێر کردەوە.


لەمیانەی مەراسیمەکەدا دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری وێستگەنیوز ئامادەی بوو راگەیاند، "لێکتێگەیشتنی باش لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەیە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان".

ئاماژەی بەوەکرد، "ئومێد دەکەن ئەو خاڵانەی ماونەتەوە لە داهاتوویەکی نزیکدا چارەسەر بکرێت، لە چەند رۆژی داهاتوو هەواڵی خۆشمان لەبارەی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی دەبێت".

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ وتی، "نازانین لەم مانگەدا دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان هەڵدەبژێرێت یان نا، بەڵام ئومێدی ئەوەدەکەین بە زووترین کات پەرلەمانی کوردستان کارابکرێت".
>


AM:11:37:30/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 1216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت