عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: ئابووری سه‌ربه‌خۆ كۆتایی هات
وێستگه‌نیوز-
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی رایگه‌یاند كه 11 ساڵ پێش ئێستا به‌رپرسانی هه‌رێم نه‌وتیان راده‌ستبكردایه، لێبڕینی مووچه و پاشه‌كه‌وت نه‌ده‌بوو، ده‌شڵێت: "ئابووری سه‌ربه‌خۆ كۆتایی هات".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی له لێدوانێكدا بۆ وێستگه‌نیوز، رایگه‌یاند كه:
*بۆ یه‌كه‌مجار له 2013/10/15 نه‌وتی هه‌رێم به بۆری هه‌نارده كراوه.
*ماوه‌ی 11 ساڵه به‌هۆی سیاسه‌تی نه‌وته‌وه كێشه بۆ مووچه دروست بووه.
*ئه‌وه‌ی ئێستا به‌رپرسانی هه‌رێم ده‌یكه‌ن، 11 ساڵ پێش ئێستا بیانكردایه ئه‌م هه‌موو لێبڕینی مووچه و پاشه‌كه‌وت و گرفته بۆ مووچه‌خۆران نه‌ده‌بوو.
*ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی شه‌ش ملیار دۆلار شیرینی وه‌رگیرا و چووه بانكی كوردستانی ئه‌هلی و نه‌زانرا چی لێكرا.
*له‌و ماوه‌یه‌دا 1 ملیار و 405 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت فرۆشراوه و ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی چه‌ندین مووچه نه‌درا، پله به‌رزكردنه‌وه وه‌ستا، پرۆژه تاراده‌یه‌كی زۆر كه‌مبووه‌وه.
* له‌ته‌نیشت ئه‌مه، دوو حزب و چه‌ند بڕیار به‌ده‌ستێكیان ملیاره‌ها دۆلاریان كۆكرده‌وه.
*ئه‌مه وایكرد خه‌ڵك پێیوابێت كه بۆ ئه‌وه‌ی مووچه بێت، گرنگه نه‌وتی هه‌رێم "سۆمۆ" بیفرۆشێت.
*سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاند كه رۆشتنی نه‌وت له‌لایه‌ن سۆمۆوه ده‌ستكه‌وتێكی گرنگه. ئه‌م ده‌ستكه‌وته گرنگه بۆ دوو سێ چوار ساڵ پێش ئێستا نه‌بوو؟
*ئه‌مریكییه‌كان به پله‌ی یه‌ك زۆر مكوڕ بوون له‌سه‌رئه‌وه‌ی پێویسته نه‌وتی هه‌رێم به‌بۆری بفرۆشرێت و واته به‌فشاری ده‌ره‌كی بوو.
* ئه‌مان گه‌شتنه ئه‌و بڕوایه‌ی كه ئیتر عێراق به‌بێ راده‌ستكردنی نه‌وت، پاره نانێرێت.
*له 30 مانگی رابردوو ئه‌مانه 262 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتیان فرۆشتووه، 262 دۆلاری نه‌هاتووه‌ته‌وه وه‌زاره‌تی دارایی و خه‌زێنه‌ی گشتی و داهاته‌كه‌ی لای هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداره.
*گه‌ر به‌رپرسان پێنج داهاتی ناوخۆ بگه‌ڕێننه‌وه بۆ به‌غدا، جگه له‌و مووچه‌ی له‌م هه‌فته‌یه‌دا دێت كه مووچه‌ی مانگی حه‌وته، پێنج مووچه‌ی تر دێت.
*بۆ ئه‌وه‌ی پێنج ترلیۆنی تر مووچه بێت، ده‌بێت ئه‌مان پێنج 120 ملیار دیناری تر بنێرن.
*باشترین بژارده بۆ خه‌ڵكی كوردستان رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ عێراق و له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراق هیچ بژارده‌یه‌ك بۆ حوكمڕانانی هه‌رێم نییه.
* ئابووری سه‌ربه‌خۆ كۆتایی هات به‌داخه‌وه، ده‌ركه‌وت ئه‌مانه ناتوانن بیكه‌ن.
*دوو بنه‌ماڵه، چه‌ند سیاسییه‌كیان كرده ملیاردێر، میلله‌تیشیان تووشی بێ مووچه‌یی، لێبڕین، راگرتنی پله به‌رزكردنه‌وه و ده‌یان كێشه‌ی تر كرد.
*ئه‌مه ئابووری سه‌ربه‌خۆ نه‌بوو، ئابوورییه‌ك بوو بۆ دوو حزب، دوو بنه‌ماڵه، چه‌ند كۆمپانیایه‌ك.
PM:10:35:29/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 1476
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت