ئەندامێکی بەرەی گەل: دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی خێزانی نییە، سیاسییە و بەدەستی دەرەکی کرا
وێستگەنیوز_
دڵسۆز زەنگەنە، ئەندامێکی بەرەی گەل رایگەیاند، "دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی خێزانی نییە، سیاسییە و بەدەستی دەرەکی کرا".
دڵسۆز زەنگەنە بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "سەرۆکمان مانگێک و شەش رۆژە زیندانی کراوە و هێشتا رێکارێکی یاسایی نییە بەرامبەری بکرێت."
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە وەک بەرەی گەل، ئەمەی کرا غەدرێکی گەورە بوو، ئێمە دەزانین ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ شێخ لاهوور، بێ بنەمایە."
وتیشی: ئەوەی لە شەوی شەڕی لالەزار کرا، غەدرێکی گەورە بوو لە ئێمە و هەموو شاری سلێمانی کرا، بە هاوکاری کۆمەڵێک میلیشیا و بەرەی مقاوەمە ئەوە کراوە و بە فەرمیش نەهاتوونەتە ناو هەرێمی کوردستانەوە."
سەبارەت بەوەی ئایا سەردانی سەرۆکی بەرەی گەل کراوە، ئەو ئەندامە رایگەیاند، "خێزانەکەی و کەسە نزیکەکانی و پارێزەرەکانی سەردانی شێخ لاهووریان کردووە."
PM:04:54:28/09/2025
ئهم بابهته 1940
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت