دلێر عه‌بدولخالق: پاشه‌كشه‌ی كاتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دیاره
وێستگه‌نیوز-
دلێر عه‌بدولخالق وته‌بێژی دیداری گۆڕانخواران له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند:
*ئه‌مڕۆ دیداری گۆڕانخوازان به به‌شداری 1220 هه‌ڵسووڕاو و گۆڕانخوازی ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێم و كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان و ره‌وه‌ندی كوردی، له شاری سلێمانی كۆتایی به كاره‌كانی هێنا.
*دیداره‌كه هه‌وڵێكی رژده بۆ به‌هێزكردنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری رێكخراوه‌یی و رێكخستنه‌وه‌ی گۆڕان و خۆئاماده‌كردنه بۆ كۆنفرانسی گشتی.
*پاشه‌كشه‌ی كاتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دیاره و له واقیعیشدا ده‌ركه‌وت به‌دیلی گۆڕان هه‌ر گۆڕانه.
*چه‌ند بڕیار و راسپارده‌یه‌ك له‌لایه‌ن گۆڕانخوازانه‌وه گه‌ڵاڵه كران كه وه‌ك هه‌نگاوی كرداری بۆ قۆناغی داهاتوو كاریان له‌سه‌ر ده‌كات له‌وانه:
1-خۆئاماده‌كردن بۆ به‌ستنی كۆنفرانسی گشتی له‌ژێر چاودێری و رێنمایی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق.
2-به‌سه‌رپه‌رشتی دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت پێكده‌هێنرێت بۆ كۆكردنه‌وه و بژاركردنی بار و سه‌رنج و تێبینی گۆڕانخوازان.
3-داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ڕێگای سیاسی و وتاری سیاسی كه هه‌ڵقوڵاوی داخوازییه ره‌واكانی هاوڵاتیانی هه‌رێم بێت.
دلێر عه‌بدولخالق راشیگه‌یاند كه ئه‌و سكاڵایه‌ی له‌لایه‌ن گۆڕان ئاراسته‌ی گرده‌كه‌وه تۆماركراوه، "بنه‌مایه‌كی سیاسی واقیعی نییه و ژووری یاسایی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارێزه‌ران به‌ڵگه‌ی پێویستیان هه‌یه بۆ سه‌لماندنی ئه‌و حه‌قیه‌ته‌ی كه لای ئێمه هه‌یه".
PM:01:10:20/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 184
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت