كه‌ناڵی ئاسمانی زووم دوای 16 رۆژ كه‌لوپه‌له‌كانیان وه‌رگرته‌وه
وێستگه‌نیوز-
له رۆژی 22ی ئاب و دوای شه‌ڕه‌كه‌ی لاله‌زار، له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منییه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر ئۆفیسی كه‌ناڵی زووم له‌شاری سلێمانی گیرا و به‌شێكی زۆری كه‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانییه‌كانی باركران.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه دوای 16 رۆژ له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و داخستنی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری سلێمانییه‌وه، به‌رپرسانی كه‌ناڵی زووم، كه‌لوپه‌له‌كانیان وه‌رگرته‌وه.
هاوكات ئه‌مڕۆ به‌شێكی زۆر له‌و كه‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانییانه‌ی له 22ی ئاب له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه باركرابوون، گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه بۆ كه‌ناڵه‌كه.
له‌و دیمه‌نانه‌ی تایبه‌ت ده‌ست وێستگه‌نیوز كه‌وتوون، ده‌ركه‌وتووه كه به‌شێك له كه‌لوپه‌له‌كانی ئۆفیسه‌كه تێكدراون و شكاون و تا ئێستاش به‌شێك له‌و كه‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانییانه‌ی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه براون، نه‌گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه.
PM:08:39:07/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 300
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت