زەڕەنگەرێك: لەم هەفتەیەدا یەک مسقاڵ زێڕ 35 بۆ 40 هەزار دینار بەرزبووەتەوە


وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد

نرخی زێڕ بەردەوام روو لە بەرزبوونەوەیە، لەماوەی هەفتەیەکدا بۆ هەر مسقاڵێک نزیکەی 40 هەزار دیناری چووەتەسەر.


ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی ئەیلولی 2025، ئازاد عومەر، لە بازاڕی زەڕەنگەرانی سلێمانی بە وێستگەنیوزی رایگەیاند، "لە ئەمساڵدا نرخی زێڕ لە %26 بەرزبووەتەوە و لەم هەفتەیەشدا یەک مسقاڵ زێڕ 35 بۆ 40 هەزار دینار بەرزبووەتەوە".

ئاماژەی بەوەکرد، "هەر ناسەقامگیری و شەڕێک لە جیهاندا رووبدات نرخی زێڕ بەرەو بەرزی دەڕوات".

ئەو زەڕەنگەرە وتی، "هەرکاتێک نرخی زێڕ بەرزدەبێتەوە بازاڕی ئێمەش کزدەبێت و خەڵک چاوەڕێ دەکات نرخەکەی دابەزێت، بەڵام بەپێی پێشبینییەکان بێت نرخی زێڕ زیاتر بەرەو بەرزی دەڕوات".

وتیشی، "نرخی زێڕ و دۆلار پەیوەستن پێکەوە هەر گۆڕانکارییەک لە دۆلار رووبدات لە زێڕیش روودەدات".

روونیشیکردەوە، "بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لەئێستادا خواست لەسەر کڕینی زێڕ کەمترە بەراورد بە ساڵانی رابردوو".


AM:11:44:07/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت