برایه‌كی كوژراوه‌كه‌ی شێخان: له‌سه‌ر كێشه‌ی شه‌خسی تۆمه‌تی بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ریان ئاراسته‌ی براكه‌م كردووه
وێستگه‌نیوز-
برایه‌كی كوژراوه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی قه‌زای شێخان كه ده‌وترێت رووبه‌ڕووی هێزه ئه‌منییه‌كان بووه‌ته‌وه، له لێدوانێكی تایبه‌ت به وێستگه‌نیوز ره‌تیده‌كاته‌وه براكه‌ی بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ر بووبێت و ده‌ڵێت: "بە 10 ئۆتۆمبێل و 20 کەسەوە هاتبوون بۆ دەستگیرکردنی براکەم کە خێزانی لەگەڵ بووە".
ده‌وروبه‌ری كاتژمێر 11:00ی شه‌وی رابردوو له قه‌زای شێخانی سه‌ر به پارێزگای دهۆك رووداوێكی ته‌قه‌كردن روویدا و راگه‌یه‌ندرا كه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری له نێوان داواكراوێك و هێزه‌كانی ئاسایش بووه و به‌هۆیه‌وه دوو كارمه‌ندی هێزه‌كانی ئاسایش و داواكراوه‌كه كوژراون.
دڵشاد مه‌حمود برای شێخۆ كۆچه‌ر ئه‌و داواكراوه‌ی له رووداوه‌كه‌دا كورژا، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی تایبه‌ت به وێستگه نیوز له ته‌نیشتن ئۆتۆمبێلی برا كوژراوه‌كه‌ی وه‌ستاوه و ده‌ڵێت: "رووداوه‌كه به‌هۆی كێشه‌ی شه‌خسییه‌وه بووه".
وتیشی: ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه كه براكه‌م بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ر بووبێت، ته‌نانه‌ت نه‌یهێشتووه من جگه‌ره بكێشم".
باسی له‌وه‌شكردووه كه براكه‌ی "كه‌سێكی ئیماندار و موسوڵمان بووه و نه‌یانهێشتووه جگه‌ره له ماڵه‌وه بكێشین و له‌سه‌ر كێشه‌ی شه‌خسی تۆمه‌تی بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ریان ئاراسته كردووه".
PM:06:45:03/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت