برایه‌كی كوژراوه‌كه‌ی شێخان: پارتی نه‌یه‌ته سه‌ر هێڵ، تۆڵه ده‌كه‌ینه‌وه
وێستگه‌نیوز -
برایه‌كی كوژراوه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی قه‌زای شێخان كه ده‌وترێت رووبه‌ڕووی هێزه ئه‌منییه‌كان بووه‌ته‌وه، له لێدوانێكی تایبه‌ت به وێستگه‌نیوز ده‌ڵێت: "ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه ئاراسته‌ی براكه‌مان كراوه كه گوایه بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ره، ئه‌وه راست نییه".
ده‌وروبه‌ری كاتژمێر 11:00ی شه‌وی رابردوو له قه‌زای شێخانی سه‌ر به پارێزگای دهۆك رووداوێكی ته‌قه‌كردن روویدا و راگه‌یه‌ندرا كه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری له نێوان داواكراوێك و هێزه‌كانی ئاسایش بووه و به‌هۆیه‌وه دوو كارمه‌ندی هێزه‌كانی ئاسایش و داواكراوه‌كه كوژراون.
لوقمان مه‌حمود برای شێخۆ كۆچه‌ر ئه‌و داواكراوه‌ی له رووداوه‌كه‌دا كورژا، تایبه‌ت به وێستگه نیوزی وت كه: "شێخۆ كۆچه‌ر پێشمه‌رگه بووه و برا و كه‌سوكاری هه‌موو پێشمه‌رگه‌ن، هه‌موو تۆمه‌ته‌كان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و هیچ هه‌ڵه‌یه‌كی نه‌كردووه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه " ساڵی 2010 شێخۆ كۆچه‌ر له‌سه‌ر تۆمه‌تێكی چه‌ك ده‌ستگیركرا و به لێخۆشبوونێكی مه‌سرور بارزانی ئازاد كرا و له‌وكاته‌وه ئازادانه ده‌سووڕێته‌وه".
وتیشی: "كاتژمێر 11ی شه‌وی رابردوو سێ میكزه‌مینی به مه‌فره‌زه‌یه‌ك چوونه‌ته سه‌ر ئاهه‌نگی كوڕه مامێكم و هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی براكه‌م كه ته‌نانه‌ت چه‌كیشی پێ نه‌بووه و له پێش و دواوه ته‌قه‌یان لێكردووه و شه‌هیدیان كردووه".
باس له‌وه‌ش كرد كه "ئه‌و كاته‌ی ته‌قه‌یان له براكه‌م كردووه خێزانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بووه و كچێكیان بریندار كردووه".
لوقمان مه‌حمود جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "پارتی هێرشی كردووه‌ته‌سه ماڵ و خێزانی من. ئه‌مه قبوڵ ناكه‌م و تۆڵه ده‌كه‌ینه‌وه، پارتی ئه‌و كه‌سه سزا نه‌دا خوێنی برام به خوێنی شه‌ش كه‌سه".
راشیگه‌یاند كه شێخۆ كۆچه‌ری برای "كێشه‌ی شه‌خسی له‌گه‌ڵ كه‌س نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی ئاسایش كێشه‌ی شه‌خسی له‌گه‌ڵ هه‌بووه و له 2010ه‌وه كێشه‌ی بۆ دروست ده‌كات".
PM:05:43:03/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 304
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت