عەلی حەمەساڵح: ئەگەر هەرێم نەوت رادەست نەکات، لە باشترین دۆخدا ئەمساڵ تەنها دوو مووچەی تر دەدرێت
وێستگەنیوز_
عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست رایگەیاند، چارەنووسی مووچەی مانگەکانی 8، 9، 10، 11 و 12 لە مەترسیدایە، حکومەتی عێراق زۆر بە ڕوونی وتویەتی: مووچەی مانگی پێنج و شەش نێردرا بە مەرجی رادەستکردنی نەوت لە بەندەری جەیهان، بەڵام نەتانکرد. ئێمەش ئامادەنین مووچە بنێرین بەبێ رادەستکردنی نەوت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوێنێ کۆبوونەوە کراوە لەسەر نەوت بەڵام لەبەر ئەم خاڵانە نەگەیشتوونەتە رێککەوتن:
-کۆمپانیاکان داوای گرێبەست دەکەن، کۆمپانیاکان دەڵێن دوو ملیار دۆلارمان لای حکومەتی هەرێمە، هەرێمی کوردستان دەڵێت پارەم نییە و عێراق دەڵێت نەوت رادەستی من نەکراوە بۆچی بیدەم؟
-بۆچوونێک دروستبووە لای هێزە سیاسییەکان کە هەرێمی کوردستان نەوت رادەست ناکات و ئەوانیش مووچە نادەن.
-عێراق داوای نیوەی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەکات واتە (باج، گومرگ و رسومات)، بەڵام هەرێم دەڵێت نەخێر ئێمە نیوەی گومرگ و باج دەدەین بەڵام رسوماتەکە هەمووی بۆخۆمان بێت.
-لە ئەوپەڕی حاڵەتدا، ئەمساڵ تەنها دوو مووچەی تر دەدرێت ئەگەر داهاتی ناوخۆ بدرێت و نەوت نەدرێت.
بینەری تەواوی ڤیدیۆکە بە..
PM:02:48:03/09/2025
ئهم بابهته 152
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت