مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن


وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد

ئەمڕۆ دووشەممە 18ی ئابی 2025، دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری وێستگەنیوز لە سلێمانی ئامادەی بووە رایانگەیاند، "دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان وەک پیشەی هەمیشەییان نایانەوێت پابەندی رێککەوتنەکان بن لەگەڵ بەغدا".


ئاماژەیان بەوەکرد، "رۆژی چوارشەممە 20ی ئابی 2025، خۆپیشاندان سازدەکەین لەبەردەم پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی کاتژمێر 10:00ی سەر لەبەیانی".

ئەوەشیان خستەڕوو، "خۆپیشاندانەکەمان لەسەر داوای هیچ لایەنێکی سیاسیی نییە، بەڵام داواش لە لایەنە سیاسییەکان دەکەین بەشداری خۆپیشاندان بکەن و پشتیوانی داواکانی مامۆستایان و فەرمانبەران بکەن".

جەختیان لەوەشکردەوە، "ئەگەر سبەی لە بەغداوە بڕیاری ناردنی مووچە بدرێت خۆپیشاندان ئەنجام نادەین".


PM:06:16:18/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت