پزیشکانی نیشتەجێی خولاو بایکۆتی دەوامیان راگەیاند
وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد
ماوەی دوو رۆژە پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لە بنکە تەندروستی و نەخۆشخانەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کردووە.
عومەر ئەحمەد، پەیامنێری وێستگەنیوز لە سلێمانی رایگەیاند، "هۆکاری بایکۆتکردنی ئەم پزیشکانە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵێک لە ریزبەندی نازناوی پیشەییان و داوا دەکەن پلەکانیان بەرزبکرێتەوە".
ئاماژەی بەوەکرد، "لە نەخۆشخانەکان تەنها بەشی فریاکەوتنی خێرا و چاودێری چڕ پزیشکی لێیە و بەشەکانی دیکە پزیشکی لێ نییە".
بەپێی وتەی پەیامنێری وێستگەنیوز بێت کە لە بەشێک لە پزیشکانی نیشتەجێی خولاو زانیاریی وەرگرتووە، بڕیاریانداوە نەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان تاوەکو پلەکانیان بەرزدەکرێتەوە.
AM:11:43:17/08/2025
ئهم بابهته 708
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت