پارێزگاری هەولێر لەگەڵ کەسوکاری کوژراوانی رووداوی بەنزینخانەکە کۆبووەوە
وێستگەنیوز_
پارێزگاری هەولێر لەگەڵ کەسوکاری کوژراوانی رووداوی بەنزینخانەکە کۆبووەوە و رایگەیاند، دڵنیاییان پێدراوە کە یاسا سەروەر دەبێت.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، "پرسەی کوژراوەکانئ بەنزینخانەکە بە هی خۆمان دەزانین" و تاوانبارەکە رووبەڕووی یاسا کراوەتەوە.
دووان لەوانەی لە رووداوی بەنزینخانەکەی هەولێر کوژران، بە رەچەڵەک عەرەب بوون، باوکی یەکێک لەوان لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و وتی، "پشت بە خودا مافی کەس نافەوتێت. هەر ئەوە بەسە کە هەرێمی کوردستان دڵنەوایی پێداین بەوەی کەمتر لە کاتژمێرێک دوای رووداوەکە توانییان بکوژەکە دەستگیر بکەن."
بکوژەکە ئێستا لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت و رێکارە یاساییەکان بەرامبەری گیراونەتەبەر.
تەواوی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە:
PM:12:49:11/08/2025
ئهم بابهته 920
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت