به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی راپه‌ڕین: له رانیه كێشه و گرفتی یه‌كجار زۆرمان بۆ دروست بووه
وێستگه‌نیوز-
سه‌لام عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی راپه‌ڕین بۆ وێستگه رایگه‌یاند كه:
*له رانیه كێشه و گرفتی یه‌كجار زۆرمان بۆ دروست بووه له دابه‌شكردنی ئاوی خواردنه‌وه به‌سه‌ر ماڵان‌دا.
*ئه‌و وشكه ساڵییه‌ی رووی له ناوچه‌كه كردووه، نیشانه‌كانی به‌ده‌ركه‌وتوون و كاریگه‌ری راسته‌وخۆی كردووه‌ته‌سه‌ر هاوڵاتیان.
*ئاستی ئاوی قوله یه‌كجار دابه‌زیوه و ئه‌مساڵ نه‌ژیاوه‌ته‌وه و بارانیش زۆر كه‌م باری كه كه‌متر بوو له 300 ملیمه‌تر.
*13 هه‌زار ماڵ كه له‌سه‌ر ئاوی قوله‌ن كه سه‌دا 60ی ئاوی رانیه دابین ده‌كا تووشی كێشه‌ی كه‌مئاوی بوون و رۆژنا رۆژێك كه‌متر له 45 خوله‌ك ئاویان پێده‌درێت ئه‌مه‌ش پێویستی رۆژانه‌یان دابین ناكات.
*ئه‌مه‌ش هاوڵاتیانی ناچار كردووه ئاو له شوێنه‌كانی بكڕن و بووه‌ته‌هۆی دروستبوونی قه‌یرانێكی زۆر له‌سه‌ر تانكه‌ره‌كانی ئاو.
*سه‌دا 40ی دانیشتوانی رانیه‌ش پشت به ئاوی ژێر زه‌وی ده‌به‌ستن كه‌نزیكه‌ی 70 بیرن و ئێستا ئاوی ئه‌و بیرانه‌ش كه‌می كردووه.
*پێنج بیر له‌سنوری ئیداره‌ی راپه‌ڕین وشكی كردووه كه سێ بیریان له رانیه و دوو بیریان له‌ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌رن.
*له‌مانگی 4وه نوسراومان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و وه‌زاره‌تی دارایی كردووه به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی بودجه‌ی وشكه‌ساڵی به‌ڵام تائێستا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر هیچ بڕه‌پاره‌یه‌ك نه‌دراوه.
* رۆتینات و رێكاره ئیدارییه‌كان له‌وه‌زاره‌تی دارایی زۆره و ناتوانرێ وه‌كو پێویست كاره‌كان ڕایی بكرێ.
*پڕۆژه‌ی ئاوی ده‌ربه‌ند- رانیه پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژیه و زه‌روره له‌ئێستادا ته‌واو بكرێ.
*به‌ته‌واوبونی ئه‌م پڕۆژه‌یه شاری رانیه و چوارقوڕنه و حاجیاوا گرفتی كه‌م ئاویان نامێنێ.
*له‌سه‌ر فه‌رمانی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران له‌ساڵی 2022ه‌وه كاركردن له‌پڕۆژه‌ی ئاوی ده‌ربه‌ند -رانیه ده‌ستی پێكردۆته‌وه.
*به‌هۆی لاوازی توانای دارایی و كارگێڕی كۆمپانیای جێبه‌جێكار نه‌توانراوه پڕۆژه‌كه ته‌واو بكرێ.
PM:04:08:05/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 376
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت