ماوەی تۆمارکردنی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک درێژکرایەوە، لەدوای مانگی نۆوە دەکرێت بە پارە


وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد

ئەمڕۆ کۆتا وادەبوو بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک، بە بڕیارێک وەزارەتی بازرگانیی عێراق وادەکەی بۆ 25ی ئەم مانگە درێژکردەوە.


لەوبارەیەوە ئاراس محەمەد، بەڕێوەبەری رێکخستنی پسوڵەی خۆراک لە سلێمانی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "بەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییان داخڵی سیستمەکە نەبوون، داوامان کرد وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک درێژبکرێتەوە".

ئاماژەی بەوەکرد، "لە سنووری پارێزگای سلێمانی لە %84ی هاوڵاتییان فۆڕمەکەیان پڕکردووەتەوە".

لەبارەی داخستنی سیستمەکە لە دوای 25ی مانگەوە ئاراس محەمەد وتی، "لەدوای ئەو وادەیەیە سیستمەکە دادەخرێت، بەڵام لە دوای مانگی 9ی ئەمساڵەوە جارێکی دیکە سیستمەکە کارادەبێتەوە و دەکرێت بە پارە".

وتیشی، "بڕی پارەکە کە وەردەگیرێت بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە 10 هەزار دینارە و هەزار دیناریش بۆ دروستکردنی مزگەوت و قوتابخانە وەردەگیرێت، بەڵام ئێمە لە رێگەی وەزارەتی بازرگانی هەرێمەوە داوامان کردووە ئەو بڕە کەم بکرێتەوە".


AM:11:49:03/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت