لە سلێمانی ئاگر لە کارگەی خەجێ خانم کەوتەوە


وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر 6:30 خولەک ئاگر لە نهۆمی دووەمی کارگەی خەجێ خانم لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەدی شاری سلێمانی کەوتەوە.


ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری وێستگەنیوز ئامادەی بوو رایگەیاند، "ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە، تەنها زیانی مادی هەبووە".

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بێت ئاماژەی بەوەکرد، "بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بێت هۆکاری ئاگرەکە غاز بووە".


AM:10:07:22/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت