فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان: داوای راپەڕینی سەرتاسەری دەکەین دژ بەم دوو بنەماڵە حوکمڕانە


وێستگەنیوز- شاهین فوئاد

ئەمڕۆ سێشەممە 15ی تەموزی 2025، فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "بە هەموو شێوەیەک لەگەڵ خۆپیشاندانی هاوڵاتییانین بە سەر و گیانمان و داوای راپەڕینی سەرتاسەری دەکەین دژ بەم دوو بنەماڵە حوکمڕانە".


فراکسیۆنەکە داوای هەڵوەشاندنەوەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت، "ماوەی یاسایی تەواو بووە".

هەروەها داواش دەکەن، دەستبەجێ کابینەیەکی رزگاری نیشتمانی راگوزەر لە خەڵکی تەکنۆکرات و دەرەوەی حزبەکانی دەسەڵات پێکبهێنرێت لەپێناو راستکردنەوەی باری کەوتووی هەرێمی کوردستان.

فراکسیۆنی نەوەی نوێ دەشڵێت، "کابینەی رزگاری نیشتمانی دەستبەجێ لەگەڵ بەغدا بکەوێتە گفتوگۆی جدی بۆ ناردنی مووچە و چارەسەری کێشەکان".

ئەوەشی خستەڕوو، "حکومەتە نوێیەکە بەپێی پلانێکی تۆکمە و بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کار بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە بکات".



AM:11:35:15/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 448 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت