بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەوە دەوامی فەرمانبەران کەمکراوەتەوە


وێستگەنیوز-

بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەوە لە بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی کاتی داوامکردن بۆ کارمەندان کەمکراوەتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی تەموزی 2025، عومەر ئەحمەد، پەیامنێری وێستگەنیوز لە سلێمانی رایگەیاند، "بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەوە لە بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەوام کەمکراوەتەوە و فەرمانبەران بەشێوەی تەناوب دەوام دەکەن".

ئاماژەی بەوەشکرد، "لە فەرمانگەی دادنووسی سلێمانی بایکۆتە و فەرمانبەرانی دەوام ناکەن، هەروەها لە بەشێک لە بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکانی سنووری ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان بایکۆتی گشتییە و دەوام ناکرێت".

عومەر ئەحمەد وتی، "بەپێی وتەی فەرمانبەران بێت بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەوە دۆخیان زۆر خراپە و تەنانەت کرێی هاتووچۆیان پێ نییە تاوەکو دەوام بکەن".

زیاتر لە 70 رۆژە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە و تاوەکو ئێستاش بەهۆی رێکنەکەوتنی بەغدا و هەولێر چارەنووسی مووچە بە نادیاری ماوەتەوە.


AM:11:21:13/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت