د.یوسف محه‌مه‌د سادق: گرژییه‌كانی نێوان عێراق و هه‌رێم گه‌شتووه‌ته ئاستێكی مه‌ترسیدار
وێستگه‌نیوز-
د.یوسف محه‌مه‌د سادق له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان لە سلێمانی به‌ر له ده‌ستپێكردنی دیدارێک بۆ گفتوگۆی پێکهاتەکانی عێراق و ڕۆڵی دەستەبژێر لە پێشخستنی شێوازی ژیانی هاوبەش و بەرەنگاربوونەوەی ڕق و کینە، لە دامەزراوەی (MASS) رایگه‌یاند كه:
*له‌مڕۆوه ده‌سته‌بژێرێك له‌سه‌ر ئاستی ئه‌كادیمی میدیایی مه‌ده‌نی له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان به‌شداری ئه‌م دیداره‌ن له‌دامه‌زراوه‌ی ماس.
*نامانه‌وێت كاریگه‌ری ئه‌و ململانێ سیاسییانه‌ی كه هه‌یه بگوازرێته‌وه بۆ ئاسته گشتییه‌كه و ده‌ره‌نجام پێكدادانی نێوان پێكهاته‌كان رووبدات.
*ده‌مانه‌وێت گفتوگۆیه‌ك هه‌بێت هه‌ندێك رێگه‌چاره بخرێته‌ڕوو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و گرژییانه‌ی كه له عێراقدا هه‌ن و به‌رده‌وامن.
*له‌دوای هاتنه‌كایه‌ی سیستمێكی تازه له عێراق كه كورد تیایدا به‌شداره ململانێكان به‌رده‌وامن.
*گرژییه‌كانی نێوان عێراق و هه‌رێم گه‌شتووه‌ته ئاستێكی مه‌ترسیدار و هه‌ستیاره‌وه و ئه‌مه مه‌ترسیدارتره كه له ساڵی هه‌ڵبژاردنداین
PM:12:48:12/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 424
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت