فه‌رهاد سه‌نگاوی: ئه‌مریكا دادوه‌رێكی مه‌ده‌نی هاوشێوه‌ی برێمه‌ر یان مێجه‌رسۆن بۆ هه‌رێم دابنێت
وێستگه‌نیوز-
فه‌رهاد سه‌نگاوی نوسه‌رو په‌رله‌مانتاری پێشووی هه‌رێم داواده‌كات ئه‌مریكا و هاوپه‌یمان و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دادوه‌رێكی مه‌ده‌نی هاوشێوه‌ی برێمه‌ر یان مێجه‌رسۆنێك بۆ هه‌رێمی كوردستان دابنێت.
فه‌رهاد سه‌نگاوی له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند كه:
*ئه‌م كاته و هه‌مووكاتێكمان خراپ و خراپتر ده‌بێت.
*له پاش حوكمڕانی زیاتر له 30 ساڵ رۆژ به‌رۆژ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ره‌شبینتر و ماندووتر ده‌بن.
*ئه‌و رۆژگاره‌ی راپه‌ڕینی 91 بوو من زۆر دڵته‌نگت بووم به‌هۆی هه‌ندێك هێز و لایه‌ن و بیروبۆچوون به‌شداربوون.
*له دۆخێكداین نه‌وت و غاز و سه‌رانه بووه به به‌ڵای گیانی ئه‌م میلله‌ته.
*ئه‌وانه‌ی له په‌رله‌مان و حكومه‌تدا كه‌وتنه پروپاگه‌نده بۆ نه‌وت و نه‌وتسازی، ئه‌وانه ئیچمه‌ی زۆر خه‌مبار ده‌كرد.
*ئه‌م هه‌رێمی كوردستانه كه هه‌رێمێكی قانوونی ده‌ستووری فه‌رمییه، به‌كرده‌وه له‌ناو تاك به‌تاكی هه‌رێمدا هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و ماوه‌ته‌وه فاتیحه‌كه‌ی.
* بۆ ئه‌وه‌ی فاتیحاكه‌ی له‌سه‌ر نه‌خوێنرێت و بمێنێت و ریفۆرمی تێدا بكرێت پێویسته له‌ده‌ستێكی ئه‌میندا بێت، هه‌زاران ده‌ستی نائه‌مین پشتملی ئه‌م هه‌رێمه‌ی گرتووه.
*رووی ده‌ممان ده‌كه‌ینه سێ لایه‌ن، میلله‌ت، كه زۆر ماندووه و به دارا درا و فێڵی لێكرا و هه‌رچی نه‌شێ پێی كرا، بۆیه پێویسته میلله‌ت له‌م پێشنیاره‌ی ئێمه تێ‌بگا و یه‌كه‌م جێبه‌جێكاری ئه‌م پێشنیاره بێت.
*لایه‌نی دووه‌م یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه، میلله‌ت دروستی كردووه نه‌ك پاره بۆیه هه‌میشه یه‌كێتی ناتوانێت ده‌ست له میلله‌ت به‌ردا، به‌ڵام ناشتوانێت ده‌ستی بگرێت و پێشی بكه‌وێت و پێشڕه‌وی بێت. بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتیش رزگاری بێت له‌م ده‌رده‌دڵه و رووبكاته‌وه میلله‌ت ئه‌م پێشنیاره هه‌ر پێویسته.
* ئۆپۆزسیۆن دووبه‌شن، ئه‌وانه به‌خۆیان ده‌ڵێن ئۆپۆزسیۆن كه له‌ناو كۆمه‌ڵێك لیست و ره‌وتدا كۆده‌بنه‌وه، ئۆپۆزسیۆنێكی تریش هه‌یه كه میدیاكاره، رۆشنبیره، رووناكبیره تێكۆشه‌ره و ماندووه، ئۆپۆزسیۆن جگه له وتن هیچی نییه، ئه‌وه‌ی ئێستا ئۆپۆزسیۆن ده‌یكات جگه له ژاوه‌ژاو هیچی تر نییه. پێویسته ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه ئه‌م پێشنیاره‌ی ئێمه دیراسه بكات.
*ئێمه له مێژووی 100 ساڵی رابردوودا دوو ئه‌زموونمان هه‌یه، یه‌كه‌میان مێجه‌رسۆنه كه حاكمی سیاسی ئینگلیز بوو له كوردستان. ئێستاش وتاره‌كانی شایانی خوێندنه‌وه‌ن و گه‌ر تا ئێستا بمایه و ئاگای له كوردستان و سه‌ركرده‌كانی كورد بووایه، ئێستا له ئاسمان بووین. دووه‌میان پۆڵ بریمه‌ره كه حاكمی مه‌ده‌نی عێراق بوو.
*هه‌رێم به‌ناو به‌ده‌ست سه‌ركرده‌ی كورده‌وه‌یه‌وه، له راستیدا ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه هه‌رێمه‌كه به‌ڕێوه ده‌به‌ن. هه‌ر كه‌سێكیش ده‌یه‌وێت هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا رێك بكه‌وێت بابچێت له‌گه‌ڵ توركه‌كان به‌تایبه‌تی و ئه‌وانی تریش رێكبكه‌وێت، كێشه‌كه له‌وێیه.
*بۆئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌رێمه هه‌ڵنه‌وه‌رێت و بمێنێت، نه پێویسته شه‌ڕێكی ده‌رخۆمان بۆ دروست بكرێت، نه یه‌كێتی-ش ده‌توانێت ئه‌و شه‌ڕه بكات و بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كان گه‌وره‌تر نه‌بێت، پێویسته داوا له ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان و دۆسته‌كان و ی‌و ئێن بكه‌ین مێجه‌رسۆنێكمان بۆ بنێرن، پۆڵ بریمه‌رێكمان بۆ بنێرن له هه‌ولێر دا‌نیشێت و ئاگای له هه‌موو كه‌لێنه‌كان بێت و هاوكاری به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێم بكات.
* میلله‌ت و یه‌كێتی و ئۆپۆزسیۆن پلانێك دابنێن بۆ ئه‌وه ئه‌م هه‌رێمه بخه‌نه ژێر سه‌رپه‌رشتی خۆیان و پشتیوانی ئه‌م پێشنیاره بكه‌ن.
*یه‌كێتی بگه‌ڕێره‌وه بۆ پێشڕه‌وی خه‌ڵك.
*پێویسته ئه‌م پێشنیاره جێبه‌جێ بكرێت.
PM:04:10:08/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 1536
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت