ئامانج عەزیز: لە بازنەی سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 10 پارتی سیاسی و 143 کاندید کێبڕکێ دەکەن
وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد
ئەمڕۆ سێشەممە 8ی تەموزی 2025، ئامانج عەزیز، بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەلبژاردنەکانی عێراق بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "کۆمسیۆن لە ئامادەکارییەکان بەردەوامە و تائێستا هیچ گرفتێک نەهاتووەتە پێش، بۆ ئەوەی لەو وادەی دیاریکراوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت".
ئاماژەی بەوەکرد، "قۆناغی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران بە سەرکەوتووی کۆتایی هات و پێش هەڵبژاردن کارەتەکان دەدرێتەوە بە دەنگدەران، هەروەها قۆناغی تۆمارکردن پارتە سیاسی و کاندیدەکانیش کۆتایی هات و لە ئێستادا لە قۆناغی وردبینکردنی بەڵگەنامەی کاندیدەکانداین".
لەبارەی دامەزراندنی فەرمانبەرانی رۆژی دەنگدان ئامانج عەزیز وتی، "ماوەی مانگێکە پڕکردنەوەی فۆڕمەکە بە بڕیاری ئەنجومەنی کۆمیسیاران بەردەوامە و سبەینێ 9ی تەموزی 2025، وادەکە کۆتایی دێت".
وتیشی، "لە بازنەی سلێمانی کە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان دەگرێتەوە، نزیکەی 10 پارتی سیاسی لیستیان پێشکەشکردووە لەگەڵ چوار کاندیدی سەربەخۆ، هەروەها 143 کاندیدمان دەبێت کەوا کێبڕکێ دەکەن بۆ بردنەوەی 18 کورسی کە تایبەت کراوە بە بازنەی سلێمانی".
PM:01:07:08/07/2025
ئهم بابهته 200
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت