سروه عه‌بدولواحید: چوارشەممە هەرێمی كوردستان قوفڵی نەوتەكەی بكاته‌وه، لە بەغداوە موچە دێت
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ شه‌ممه سروه عه‌بدولواحید سه‌رۆكی فراكسیۆنی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان:
*حكومه‌تی عێراق داوای له حكومه‌تی هه‌رێم كردووه، پابه‌ندبێت به یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق.
*داوای له حكومه‌تی هه‌رێم كردووه، پابه‌ندبێت به جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی.
*هه‌رێم به به‌غدادی راگه‌یاندووه، ئه‌و نه‌وته‌ی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت رێژه‌ی (282) هه‌زار به‌رمیله، له‌كاتێكدا هه‌رێم رۆژانه زیاتر له (400) ههار به‌رمیل به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
*له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌غداد وتویه‌تی ئه‌و بڕه‌مان قبوڵه‌و راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆی بكه‌ن، به‌ڵام هه‌رێم ده‌یه‌وێت ته‌نها (50) هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه راده‌ستی به‌غداد بكات.
*هه‌رێم به به‌غدادی وتووه، رۆژانه پێویستی به (115) هه‌زار به‌رمیل نه‌وته بۆ به‌كارهێنانی ناوخۆ، كه پێكه‌وه ده‌كاته (165) هه‌زار به‌رمیل و به‌نیازه (120) هه‌زار به‌رمیله‌كه‌ی تریش خۆیان مامه‌ڵه‌ی پێوه بكه‌ن و نه‌یده‌ن به به‌غداد.
*له سه‌دا (90) ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی كۆبونه‌ته‌وه، رازین به داواكارییه‌كانی، بۆیه هه‌ر بیانویه‌ك حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌سرورو قوباد باسی ده‌كات، دووره له راستیه‌وه.
*به‌پێی راپۆرتی دیوانی چاودێری دارایی، هه‌رێمی كوردستان پێویستی ته‌نها به (42) هه‌زار به‌رمیله.
*حكومه‌تی عێراق پێشنیازی كردووه ئه‌و (42) هه‌زار به‌رمیله‌ی راده‌ست بكرێت، خۆی لقێكی به‌رهه‌می نه‌وتی له هه‌ولێر ده‌كاته‌وه‌و نرخی نه‌وت و نه‌وت به‌نزین ده‌كات به‌هه‌مان نرخی پارێزگاكانی تری عێراق، به‌ڵام هه‌رێم ره‌تیكردووه‌ته‌وه.
*حكومه‌تی به‌غداد داوای له هه‌رێم كردووه ته‌وتین ده‌ستپێبكاته‌وه، به‌بێ ته‌وتین ناكرێت مووچه بنێرن بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئه‌مان رازی نین.
*به‌غداد دان به هه‌ژماری مندا نانێت و داوایكردووه له ماوه‌ی سێ بۆ چوار مانگدا، ته‌واوی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ژماره حسابییهكانیان بگوازنه‌وه بۆ سه‌ر ژماره حسابیهكان له‌بانكه فیدراڵییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ مووچه بنێرین بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌رێم ئه‌مه‌شی ره‌تكردووه‌ته‌وه.
*لە ئێستادا حكومەتی فیدراڵی رەشنوسێكی ئامادە كردووە هەموو چارەسەرەكانی تیایە.
* چاوەڕێی ئەوە دەكەن هەرێمی كوردستان دەنگی واژۆی لەسەر بكەن.
* ئەگەر هەرێم واژۆی كرد، لە كۆبوونەوەی سێشەممەی ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر دەدرێت.
* بەپێی قسەی بەرپرسانی عێراق ئەگەر هەرێم رازی بوو، رۆژی سێشەممەش دەنگی لەسەردرا لە ئەنجومەنی وەزیران.
*چوارشەممە هەرێمی كوردستان قوفڵی نەوتەكەی كردەوە، لە بەغدادەوە موچە دێت.
* لە هەمانكاتدا موچەی یەك مانگ دەخرێتە سەر ئەژماری بانكی هەرێمی كوردستان.
PM:01:28:05/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 340
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت