مەسرور بارزانی: سوپاسی گەرمی مووچەخۆران دەکەم


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی حوزەیرانی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی کوردستان، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا، تیشكی خستە سەر دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە و هەوڵەكانی دەستەبەركردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.


مەسرور بارزانی رایگەیاند، "سوپاسی گەرمی مووچەخۆران دەکەم کە زۆر پشودرێژن، زۆر تەحەمولیان كرد و خۆڕاگر بوون بەرامبەر بەوەی كە لە ماوەی دوو مانگی رابردوو مووچەكانیان بە شێوەیەكی نایاسایی نەدراوە و ئەمە كارێكی نادەستوورییە و پێمانوایە كە مووچەخۆرانی هەرێم هەر لە سەرەتاوە دەبوایە تێكەڵی هیچ جۆرە كێشە و گرژییەك نەبن و ئەگەر لە حاڵەتێكیشدا لە نێوان حكوومەتی فیدڕاڵی و حكوومەتی هەرێم لەسەر بابەتێك كێشەیەك هەیە، نابێت بابەتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تێكەڵی ئەم شتانە ببێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، "بە پشتیوانیی خوا و بە پاڵپشتیی خەڵكی هەرێمی كوردستان، من دڵنیام كە ئەم قەیرانە بەرەو تەواوبوون دەڕوا و دەمەوێ ئەوەش بڵێم كە هێزی ئێمە لە پشتیوانیی خەڵكی كوردستانەوەیە و هەر پشتیوانیی ئەم خەڵكە بووە، متمانەی خەڵكەكە بووە بە حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە وای كردووە ئێمەش بەردەوام بین لە دەستەبەركردنی هەموو مافەكانی خەڵكی كوردستان".


PM:08:34:25/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 1540 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو