زیاد جەبار: ئامانجمانە حکومەتی داهاتوو حکومەتێک بێت کە رێرەوەکەی راستبکرێتەوە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی حوزەیرانی 2025، زیاد جەبار، بەرپرسی مەڵبەندی یەکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی لە یادی 50 ساڵەی یەکێتی لەسەر مەزاری مام جەلال لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە عومەر ئەحمەد، پەیامنێری وێستگەنیوز لە سلێمانی ئامادەی بوو رایگەیاند، "لەسەر رێبازەکەی مام جەلال بەردەوام دەبین بۆ خزمەتکردنی میلـلەتەکەمان".
لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری وێستگەنیوز لە بارەی کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم زیاد جەبار وتی، "یەکێتی لە چەند ساڵی رابردوودا لەگەڵ هێزە عێراقییەکان بەردەوام لە هەوڵی بەدەستهێنانی ماف و شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێم بووە، هەروەها یەکێتی بەڵێنی بە خەڵکی هەرێمی کوردستان داوە کە لە داهاتوودا خزمەتی زیاتری خەڵک بکات".
لەبارەی پێکهنانی حکومەتی هەرێمەوە وتیشی، "ئێمە ئامانجمانە حکومەتی داهاتوو حکومەتێک بێت کە رێرەوەکەی راستبکرێتەوە و حکومەتێکی خزمەتگوزاربێت و نادادپەروەرییەکان کەمبکاتەوە".
AM:10:47:01/06/2025
ئهم بابهته 904
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت