جوان ئیحسان: یەکەم زەرەرمەندی داخستنی فرۆکەخانەی سلێمانی خودی وڵاتی تورکیایە


وێستگەنیوز_

د. جوان ئیحسان، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئامانجی سەردانی وەفدی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ تورکیا ئاشکرا دەکات و دەڵێت: بەشداری کۆنگرەی ئاسایی سۆسیالیست ئینتەرناشناڵ'ـمان کرد و لەگەڵ چەندین لایەن کۆبووینەوە.

جوان ئیحسان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە کۆنگرەی ئاسایی سۆسیالیست ئینتەرناشناڵ، لە شاری ئیستەنبووڵی تورکیا، بە ئامادەبوونی 89 حیزبی سیاسی لە زیاتر لە 79 وڵاتەوە، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان وەک حیزبێکی کارای ئەم رێکخراوە بەشداربوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە میانەی کار و چالاکییەکانماندا، چاومان بە چەند حیزب و رێکخراوێکی رێکخراوەکە کەوت. یەکێک لەوانە، لەگەڵ جەهەپە کۆبووینەوە. ئەو تەوەرانەی کە قسەی لەسەر کرا، سەقامگیری ناوچەکە و پرۆسەی ئاشتی بوو لە تورکیا.

هەروەها وتیشی: یەکێتی وەک حیزبێکی سۆسیال دیموکرات، یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانی کە کاری لەسەر دەکات، سەقامگیری و ئاشتییە. 

جوان ئیحسان لەبارەی فرۆکەخانەی سلێمانی دەڵێت: یەکێک لەو پرسانەی کاری بەردەوامی لەسەر دەکەین داخستنی فرۆکەخانەی سلێمانییە، چونکە ئەم داخستنە کێشەیەکی گەورەی بۆ ناوچەکە دروستکردووە و خودی تورکیا خۆیان یەکەم زەرەرمەندن، دواتر زیانی بۆ هەرێمی کوردستان و سلێمانی هەیە لە ڕووی گەشتیاری و تەندروستی و ئابووریشەوە.

تەواوی کۆنگرەکە:



PM:12:49:28/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 2664 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو