سه‌میر هه‌ورامی وته‌بێژی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران: چاوه‌ڕێین پێش جه‌ژن مووچه بێت
وێستگه‌نیوز-
سه‌میر هه‌ورامی وته‌بێژی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان:
*ئه‌مڕۆ تیمێكی وه‌زاره‌تی دارایی لیستی مووچه‌یان برد بۆ به‌غدا و راده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی عێراقیان كرد.
*له‌لایه‌ن به‌شی چاودێری دارایی وردبینی ده‌كرێت و له‌ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوو ده‌درێته‌وه به فه‌رمانگه‌ی ژمێریاری و پاش وردبینی دووه‌م به‌رزی ده‌كاته‌وه بۆ نووسینگه‌ی وه‌زیر و دوای ئه‌وه بڕیار له‌سه‌ر خه‌رجكردنی ده‌درێت.
*چاوه‌ڕێین پێش جه‌ژن مووچه بێت.
*پرۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په ته‌مویله‌كه‌ی دواكه‌وت و له‌سه‌ر راسپارده‌ی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕێك پاره‌یان بۆ خه‌رج كرا.
*بانكه‌كان راسپێردراون كه ته‌مویلی ئه‌و پرۆژه‌یه رانه‌گیرێت بۆ ئه‌وه‌ی زووتر پرۆژه‌كه ته‌واو بكه‌ن.
*دوو گرفت هه‌یه له پرۆژه‌ی رێگای دوكان- رانیه، یه‌كه‌میان بابه‌تی ته‌مویل كه خه‌ریكین چاره‌ی ده‌كه‌ین، دووه‌میان كه‌مته‌رخه‌می كۆمپانیاكه. له‌و كۆمپانیایه وه‌رده‌گیرێته‌وه و نووسراو كراوه بۆ ئه‌وه‌ی بدرێت به كۆمپانیایه‌كی تر و بڕیاره له‌م ماوه‌یه‌دا كاركردن له پرۆژه‌كه ده‌ستپێبكات.
PM:10:04:25/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 3100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت