شاسوار عه‌بدولواحید: ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه به خه‌ڵكی كردووه، دوژمنی كورد نه‌یكردووه
وێستگه‌نیوز-
شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند كه:
دوێنێ له به‌غدا گه‌ڕامه‌وه و چاوم به محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه‌وت و له‌سه‌ر بابه‌تی مووچه‌ی ته‌واوی مانگه‌كانی تر قسه‌مان كرد.
*یه‌كێتی و پارتی نه‌ك له ئاست هاوڵاتیاندا به‌ڵكو له ئاست مووچه‌خۆرانی خۆشیان بێ باكن.
*سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه هه‌رێم له‌و پشكه‌ی بۆی دیاریكراوه، زیاتر پاره نێردراوه بۆ هه‌رێم و داوایان له دادگای فیدراڵی كردووه وه‌ڵامیان بداته‌وه بۆ ناردنی پاره بۆ هه‌رێم.
*به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقم وت كه نه‌ناردنی مووچه ته‌نها هاوڵاتیان و مووچه‌خۆران لێی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن، نه‌ك پارتی و یه‌كێتی و ئه‌وان ده‌توانن سزای كۆمپانیاكانی پارتی بده‌ن نه‌ك هاوڵاتیان.
*ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه (بارزانی و تاڵه‌بانی) به خه‌ڵكی كوردستانی كردووه، دوژمنی كورد نه‌یكردووه. نه‌خوێندنمان خوێندنه، نه زانكۆكانان ئه‌و ئاسته‌ی جارانیان هه‌یه. خه‌سته‌خانه‌كانیان داگیر كردووه و هه‌موویان كردووه به كه‌رتی تایبه‌ت. ته‌نانه‌ت ده‌رمانمان له به‌غداوه بۆ دێت له‌ناو نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان دابه‌ش ناكرێت، له مه‌خزه‌ن ده‌یهێڵنه‌وه و دواتر به‌سه‌رده‌چێت و فڕێی ده‌ده‌ن.
*700 هه‌زار ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگاكانمان هه‌یه تا ئێستا دانه‌مه‌زراون.
*نه‌وته‌كه‌مان له‌به‌رچاوی خۆمان ده‌دزرێت و پاره‌كه‌ی دیار نییه و داهاتی ناوخۆ مانگانه 300-400 ملیۆن دۆلاره، هیچی دیار نییه جگه له 50-60 ملیۆن دۆلارێكی نه‌بێت.
*ئه‌مه‌ی پارتی و یه‌كێتی و به‌تایبه‌تتر بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی به‌رامبه‌ر به میلله‌تی كوردی ده‌كه‌ن، له رووی شكاندنی ئیراده‌ی تاك، له رووی شكاندنی كه‌رامه‌تی تاك و چه‌وساندنه‌وه و دزی و گه‌نده‌ڵی و بێباكی به‌رامبه‌ر خه‌ڵك، دوژمنی كورد نه‌یكردووه.
*ئه‌وپه‌ڕی عه‌یب و شه‌رمه‌زارییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه كه به‌رده‌وام هه‌موو چاوێكیان له‌سه‌ر دزی و قوتی خه‌ڵكه.
*به‌شێكی زۆری سه‌رمایه‌داره‌كانی كوردستان سلێمانی، هه‌ولێر و دهۆكیان به‌جێهێشتووه و به‌شێكی زۆریان له به‌غدا ئیش ده‌كه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی به رۆژی رووناك داوای پاره‌یان لێده‌كه‌ن و باج و سه‌رانه‌یان لێده‌سه‌نن.
*ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت مه‌چن بۆ ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن سوودی نییه، سه‌ر به ده‌سه‌ڵاته و ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن سوودی نییه بۆچی پارتی و یه‌كێتی به هه‌ڕه‌شه ئه‌ندامه‌كانی خۆیان ده‌نێرن بۆ ده‌نگدان و پاره ده‌به‌خشنه‌وه.
*پارتی و یه‌كێتی له‌ڕێگای هه‌ندێك لایه‌نه‌وه گرفتیان بۆ پێكهێنانی به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن دروست كرد.
*داوا له هاوڵاتان و خه‌ڵكی ده‌كه‌م دژی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌شداری ده‌نگدان بكه‌ن.
*به‌شێك له هێزه‌كان سویچه‌كه‌یان به‌ده‌ست یه‌كێتی و پارتیه‌وه و به‌داخه‌وه هه‌ندێك هێز به‌رده‌وام له خه‌ونی ئه‌وه‌دان كه ئۆپۆزسیۆن و خه‌ڵك یه‌ك نه‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌هێزه‌وه به‌رامبه‌ر پارتی و یه‌كێتی دانه‌به‌زن.
*سه‌رۆكه ئێكسپایه‌ره‌كه‌ی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر له بابه‌تی كاره‌با زیادكردن و پرسی گرێبه‌سه‌كان هه‌رشتێك بكات نایاساییه.
* هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی تاڵه‌بانی وه‌كو شاگرد له پشتی مه‌سرور بارزانیه‌وه‌ن و وه‌كو دارگۆچان به‌دوای پارتیه‌وه‌ن و چی‌یان بوێت بۆ پارتی ده‌كه‌ن.
*هه‌رشتێك ئه‌م حكومه‌ته كاربه‌ڕێكه‌ره بیكات نایاساییه و هه‌ڵیده‌وه‌شێنینه‌وه.
*یه‌كێتی له پرسی گرێبه‌ستی غاز و نه‌وت به‌شداره، هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی تاڵه‌بانی "سه‌رۆكی یه‌كێتی و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت" گڵۆپی سه‌وزیان هه‌ڵكردووه بۆ گرێبه‌سته‌كان، ئه‌مانه له كاتی هه‌ڵبژاردندا درۆ نه‌مابوو نه‌یكه‌ن و ده‌یانوت دژی پارتین و ده‌یڕووخێنن، ئێستا رۆژ نییه به‌ڕێوه‌نه‌بن بۆ هه‌ولێر بۆ بینینی به‌رپرسانی پارتی رۆژێك له‌و رێگه‌یه شتێكیان لێدێت.
*بیر له بزنس ناكه‌مه‌وه له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه منه‌تیان به پێڵاوێك.
PM:07:47:24/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 2512
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت