بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان (گردی زه‌رگه‌ته): دانا ئه‌حمه‌د مه‌جیدمان وه‌ك رێكخه‌ر قبوڵ نییه
وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان (گردی زه‌رگه‌ته) رایده‌گه‌یه‌نێت كه "دانا ئه‌حمه‌د مه‌جیدمان وه‌ك رێكخه‌ر قبوڵ نییه".
عەبدوڵڵا چۆمانی، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان(گردی زەرگەتە)، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی: "لە كۆنفرانسی ئەمڕۆ بە بەڵگەوە ساختەكاری ئەنجامدراوە، هێزی چەكدار و كادیری لایەنی سیاسی بەشداربوون تێیدا، بۆیە كۆنفرانسەكە گرفتی تێكەوت، دواجاریش ئێمە كۆنفرانسەكەمان جێنەهێشت، بەڵام لەلایەن كۆمسیۆنەوە هۆڵەكە چۆڵكرا".
وتیشی:"كۆمسیۆن هیچ بڕیارێكی یەكلاكەرەوەی لەبارەی زۆرینەی رەهاوە نەدا، جگە لەوەی كۆمسیۆن گرفتی تەكنیكی هەبوو كە واژۆ و ئامادەبوویان پێ جیا نەدەكرایەوە، جگە لەو كێشەیەی كە لەنێوان هێزە ئەمنیەكان و هەڵسوڕاوێكی گۆڕان دروستبوو، سەرئەنجام كۆنفرانسەكە بەپێی بەرنامەیەكی رێكخراو شكستیهێنا".
وتەبێژی كۆنفرانسی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان دەشڵێت "لەچوارچێوەی یاسا بەركارەكان كۆمسیۆن لەداهاتوو هەر بڕیارێك بدات ئێمە پێوەی پابەندین".
PM:07:29:24/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 2036
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت