شاخه‌وان ره‌ئوف به‌گ: له 60%ی ئه‌ندامانی كۆنفرانس له كوردسات بوون
وێستگه‌نیوز-
شاخه‌وان ره‌ئوف به‌گ وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاراسته‌ی كوردسات له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند كه:
*كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان به فه‌رمی كۆنفرانسه‌كه‌ی دواخست به‌هۆی ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كه تر ئاژاوه‌یان دروست كرد و تێبینییان له‌سه‌ر ئاژاوه‌ی لایه‌نه‌كه‌ی تر هه‌بووه.
*ئه‌و گرژییه‌ی دروست بوو په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نه‌بووه، به‌ڵكو گردی زه‌رگه‌ته له‌ناوخۆ كێشه‌یان هه‌بوو.
*ئه‌وه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه ده‌ستكاری ده‌ستووری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كرابێت و ئێستا خاوه‌ندارێتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان لای ئێمه‌یه.
*ئێمه شكۆی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌پارێزین و ئه‌مڕۆش ده‌ركه‌وت كێ زۆرینه و كێ كه‌مینه‌یه.
*له 99% ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له كوردساتن و جارێكی تر ناگه‌ڕێینه‌وه گردی زه‌رگه‌ته چونكه ده‌رگاكه‌ی به‌رووماندا داخرا.
*860 ئه‌ندام كه ناویان له ده‌سته‌ی گشتی كۆنفرانس هه‌بوو، به‌شداری كۆنفرانسیان كرد.
*له 60%ی ئه‌ندامانی كۆنفرانس له‌لای مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان –كوردسات- بوون و جیاوازییه‌كه‌مان 122 ئه‌ندام بوون.
PM:07:07:24/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 2028
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت