وەزیری ناوخۆی هەرێم: تورکیا و پەکەکە لەبارەی پرۆسەی چەکدادان هەنگاوی کرداریان نەناوە


وێستگەنیوز- شاهین فواد

ئەمڕۆ سێشەممە 20ی ئایاری 2025، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانەی بەشداریکردنی لە 15ـەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی بیناسازی و وزە لە هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری وێستگەنیوز ئامادەی بوو، رایگەیاند، "ئەمساڵ بەشێکی زۆری بەشداربووانی پێشانگەکە، کۆمپانیای ناوخۆیین، ئەمەش جێگەی خۆشحاڵییە".


لەبارەی ئەو رێککەوتنەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دوو کۆمپانیای ئەمریکی بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆی کردووە وەزیری ناوخۆ وتی، "ئەو رێککەوتنانە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی هەرێمی کوردستان جێگەی متمانەی کۆمپانیا گەورەکان و دۆست و هەڤاڵانمانە لەم بوارەدا".

وەزیری ناوخۆ لەبارەی پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان باسی لەوەکرد، "تورکیا و پەکەکە لەبارەی پرۆسەی چەکدادان لە گفتوگۆدان، بەڵام لەڕووی کردارییەوە تا ئێستا هیچ هەنگاوێک نەنراوە".


PM:01:47:20/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 1588 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت