پارێزگاری هەولێر لەبارەی دوورخستنەوەی لە پۆستەکەی روونکردنەوە دەدات


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی ئایاری 2025، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانیی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر چوارەمین فێستیڤاڵی گوڵیان لە هەولێر کردەوە.


وەزیری شارەوانی هەرێم بە رۆژنامەنووسانی رایگەیاند، "کردنەوەی ئەم فێستیڤاڵە بۆ پەرەپێدانە بە باخ و باخچەکان و زیادکردنی رێژەی سەوزاییە لە هەرێمی کوردستان".

هەروەها ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوەکرد، "ئومێد دەکەین ئەم پێشانگایە ببێتە زیاتر جوانترکردنی شاری هەولێر".

لەمیانەی کۆنگرەکەدا پارێزگاری هەولێر لەبارەی دوور خستنەوەی لە پۆستەکەی وتی، "بەفەرمی هیچ شتێک باسنەکراوە".


PM:07:36:15/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 1620 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت