کۆمەڵی دادگەریی لەبارەی ئەو سکاڵایەی تۆماریکردووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستان زانیاریی دەخاتەڕوو
وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لەبارەی ئەو سکاڵایەی کە لە دادگای فیدراڵیی عێراق تۆمارکرد و داوای هەڵوەشانەوەی پەرلەمانی کوردستانی کرد زانیاریی دەخاتەڕوو.
ئەمڕۆ سێشەممە 6ی ئایاری 2025، عومەر گوڵپی، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری وێستگەنیوز ئامادەی بوو رایگەیاند، "ئەم سکاڵایەمان تەواوکاری هەڵوێستکەی پێشوومانە کە بایکۆتی چوونە پەرلەمانمان کرد، هەروەها لە سکاڵاکەدا بەڵگەی پێویستمان خستووەتەڕوو".
لەبارەی هۆکاری سکاڵاکەوە عومەر گوڵپی وتی، "پێمان وایە ئەم پەرلەمانە دیزانکراوە و ناتوانێت نوێنەرایەتی خەڵکی هەرێمی کوردستان بکات".
ئەوەشی وت، "ئێمە لەگەڵ هەموو لایەنەکانی ئۆپۆسیزیۆن لەئێستادا لە گفتوگۆداین بۆ ئەوەی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق یەک لیست و یەک بەرە بین لە بەرامبەر بە بەرەی دەسەڵات، بۆئەوەی جێگەی هیوا و ئومێدبن بۆ خەڵکی کوردستان".
AM:11:30:06/05/2025
ئهم بابهته 272
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت