پزیشکانی ناڕازی هەولێر لە بەردەم وەزارەتی تەندروستی گردبوونەوە


وێستگەنیوز- شاهین فوئاد

ئەمڕۆ سێشەممە 6ی ئایاری 2025، پزیشکانی ناڕازی هەولێر لە بەردەم وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان گردبوونەوە.


نوێنەری پزیشکانی ناڕازی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری وێستگەنیوز ئامادەی بوو بەیاننامەی دەستەی پزیشکانی دانەمەزراوی خوێندەوە و رایگەیاند، "داواکاری و پێشنیازەکانمان لەلایەن بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستییەوە پشتگوێ خراوە و شاردراونەتەوە".

ئاماژەی بەوەکرد، "ئەمڕۆ پزیشکانی کوردستان بە هەستی بەرپرسیارێتییەوە هاتوون داواکاری و ناڕەزایەتییەکانیان بگەیەنن لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان".

نوێنەری پزیشکانی ناڕازی وتی، "بۆ باشترکردنی کەرتی تەندروستیی هەمیشە خزمەت دەکەین، تاوەکو چارەسەری کێشەکان لە خۆپیشاندەکان بەردەوام دەبین".


AM:10:27:06/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت