د. یاد نەقشبەندی: بەو دۆخەی ئێستا تێیداین ناتوانین هەموو ئەو دەرمانانەی پێویستمانە دابینی بکەین


وێستگەنیوز_

د. یاد نەقشبەندی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا رایگەیاند، شێرپەنجەی مەمک هەیە قۆناغی چوارەمە، بەڵام ئێستا بەهۆی ئەو چارەسەرانەی بوونی هەیە، ماوەی حەوت بۆ هەشت ساڵە مامەڵەی لەگەڵدا دەکەین، واتە لەگەڵ پێشکەوتنی زانستدا، توانرا زۆر بەربەست تێبپەڕێنین.

د. یاد نەقشبەندی دەڵێت: "وەک نەخۆشخانەی هیوا و سندووقی شێرپەنجە، رەنگە ساڵانە پێویستمان بە 40 ملیار دینار هەبێت. ئەو پارانەش کە دابینکراوە، دەیدەین بەو کۆمپانیایانەی کە لە رابردوودا دەرمانیان بۆ دابین کردوین."

ئاماژەی بەوەشکرد، بەو دۆخەی ئێستا تێیداین، ناتوانین هەموو ئەو دەرمانانەی پێویستمانە دابینی بکەین، قەرزی کۆمپانیاکانی ساڵی 2024 هێشتا لەسەر نەخۆشخانەی هیوا و سندووقی شێرپەنجەمان لاماوە. 

زانیاری زیاتر..


PM:12:11:01/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت