محەمەد سلێمان: پێویستە فەرمانی هەڵوەشاندنەوە بۆ پەرلەمان دەربکرێت
وێستگەنیوز_
سەرۆکی دانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، "هەڵنەبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان پێچەوانەی یاسایە".
ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ـی ئایارـی 2025، محەمەد سلێمان، سەرۆکی دانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسی رۆژنامەنووسی فراکسیۆنی نەوەی نوێ رایگەیاند، دەبوو لە ماوەی 45 رۆژدا دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵبژێردرایە و یەکەم دانیشتن بەڕێوەبچوایە.
ئاماژەی بەوەشکرد، "پشتبەستن بە ماددەی 10 برگەی 4 لە یاسای سەرۆکایەتی هەرێم، خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە هەڵوەشاوەیی حسابە، بۆیە پێویستە فەرمانی هەڵوەشاندنەوە بۆ پەرلەمان دەربکرێت و بەرپرس نیم لەهەر رێکارێکی تری یاسایی کە دەگیرێتە بەر".
AM:11:32:01/05/2025
ئهم بابهته 288
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت