کۆمیتەی یەکی ئایار: لە ئەمساڵدا 12 کرێکار لە شوێنی کارەکانیان گیانیان لەدەستداوە


وێستگەنیوز-

کۆمیتەی یەکی ئایار ساڵانە ژمارەی قوربانیانی شوێنکار بڵاودەکاتەوە لە هەرێمی کوردستان.


بەپێی ئامارەکە بێت، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئەمڕۆ 28ی نیسانی 2025، 12 کرێکار لە شوێنی کارەکانیان گیانیان لەدەستداوە، لەو ژمارەیەش چواریان لە سلێمانی و پێنجیان لە هەولێر و سیانیان لە دهۆک بوون، کە رێژەی بەرزی هۆکاری گیانلەدەستدانەکانیان کارەباگرتن و کەوتنەخوارەوە بووە.

کۆمیتەی یەکی ئایار هۆکاری گیانلەدەستدانی کرێکاران لە شوێنی کارەکانیان بۆ نەبوونی پێداویستییەکانی خۆپارێزی و پێنەدانی هۆشیاری لەلایەن کۆمپانیان و خاوەنکارەوە بۆ کرێکار.

هەر بەپێی ئامارەکە بێت، لە ساڵی رابردوو 47 کرێکار لە شارەکانی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.


PM:03:56:28/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت