شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: یەکتر قبووڵنەکردنی کورد و عەرەب رێگرە لە چارەسەربوونی کێشەکانی نێوانیان
وێستگەنیوز-
خانمی یەکەمی عێراق رایدەگەیەنێت، مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد لە سییەکانی سەدەی رابردوو پێشنیاری شەراکەتی راستەقینەی کردووە بۆ کورد و عەرەب، ئاماژەی بەوەشکرد، یەکتر قبووڵنەکردنی کورد و عەرەب رێگرە لە چارەسەربوونی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عێراق لەمیانەی مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتی زێڕینی بلە لە تەلاری هونەری شاری سلێمانی وتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند، "25 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی ئیبراهیم ئەحمەد تێپەڕی، بەڵام بیری هەمیشەیی و شیعری هەر دەڵێی بۆ ئەمڕۆ و ئەم ساتەیە تەنانەت بۆ چەندین ساڵی داهاتووشمانە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "کاتێک گوزەر دەکەین بە مێژوودا دەبینین لە ساڵانی سییەکانی سەدەی رابردوو لە نامیلکەی (ئەکراد و عەرەبدا) مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد پێشنیاری شەراکەتی راستەقینەی کردووە بۆ کورد و عەرەب، بەڵام تاوەکو ئێستاش ئەو متمانەیە لەنێوان ئەو دوو نەتەوەیەدا دروست نەبووە".
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد وتی، "یەکتر قبووڵنەکردنی کورد و عەرەب رێگرە لە چارەسەربوونی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، ئەگەر ئەوە نەبێت بۆ هەرێم لە ئاوازێت و بەغدا لە ئاوازێکە".
ئەوەشی خستەڕوو، "سەروەریەتی عێراق رۆژانە پێشلدەکرێت، بۆ ئەمەش پێویستە چارەسەری کۆتایی بۆ بدۆزرێتەوە".
لەبارەی دابەشکردنی خەڵاتی زێڕینی بلە باسی لەوەشکرد، "ئەمساڵیش بۆ خەڵاتی زێڕینی بلە کۆمەڵێک کەسی شایستەی دیاریکراوە کە جێدەستیان دیارە".
PM:05:29:26/04/2025
ئهم بابهته 256
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت