قوباد تاڵەبانی قەرەبووی مادی بەسەر دوکاندارانی دارەسوتاوەکەدا دابەشکرد
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ دووشەممە 14ی نیسانی 2025، قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال قەرەبووی مادی بەسەر دوکاندارانی دارەسوتاوەکەدا دابەشدەکات.
عەتا محەمەد، بەرپرسی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "پارەی تەواو ئامادەیە بۆ قەرەبووکردنەوەی دوکاندارەکانی بازاڕی دارەسوتاوەکە بەپێی ئەو خشتەیەی لیژنەکانی قەرەبووکردنەوە و خەمڵاندنی بەرگریی شارستانی دیاریانکردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "106 دوکاندار کە نوێنەرایەتی 133 دوکان و پێنج مێزی نانخواردن و چایچییەکان دەکەن لێرە ئامادەن پیان دەڵێین لەگەڵ خەم کێشەکانتانین".
بەرپرسی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی وتی، "ئەم قەرەبووەی کە دەکرێتە هی حزبە، بەڵام ئاستە حوکمییەکەوە، هەروەها فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق لە هەوڵدایە حکومەتی عێراقیش بەشێکی دیکەی قەرەبووی ئەو دوکاندارانە بداتەوە".
PM:02:36:14/04/2025
ئهم بابهته 1584
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت